ئەردۆغان: كلتوری دیجیتاڵی تێڕوانینی مرۆڤی بۆ ژیان سەراوژێر كردوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: لە سەردەمێكدا دەژین كە راستەقینەو خەیاڵ، درۆو راستیی شوێنیان گۆڕاوەو كلتوری دیجیتاڵی تێڕوانینی مرۆڤی بۆ ژیان سەراوژێر كردوە.
لە شەشەمین لوتكەی نێودەوڵەتی ژن و دادپەروەری لە ئیستانبوڵ، رەجەب تایب ئەردۆغان لەبارەی ژیری دەستكردوە وتی:  پێویستە ئەو بنەما سەرەكییانە دیاری بكرێن كە ژیری دەستكردو داتابەیسەكان لەبەرچاو دەگرن، تەكنەلۆجیایەك كە ژنان پەراوێز دەخات و نادادپەروەری بەرامبەر ژنان دەكات، ناكرێت سودو خێری بۆ مرۆڤایەتی هەبێت.
وتیشی: پێمانوایە كە پێویستە پێش ئەوەی قوربانی زیاتری لێبكەوێتەوەو كێشەكان ببەنە درێژخایەن، بەیاننامەیەكی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە واژۆ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group