ئێران: سەركەوتنی ترەمپ دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ئەمریكا پێداچونەوە بە هەڵەكانی پێشویدا بكات

7 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا دەرفەتێكە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە رەوتە هەڵەكانی پێشودا بكات.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا بەدەست گەلی ئەمریكایە، ئێستاش گەلی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپیان هەڵبژاردوە، ئەوان ئەزمونی زۆر تاڵیان هەیە لەگەڵ سیاسەت و ئاڕاستەكانی پێشوی ئیدارە جیاوازەكانی ئەمریكا، سەركەوتنی ترەمپیش دەرفەتێكە بۆ پێداچونەوە بە ئاڕاستە نادروستەكانی پێشوی واشنتن.
5ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەچو و دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان توانی سەركەوتن بەسەر كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان بەدەستبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group