نەوا-
بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ بەڕێوەچونی دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار كە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت كۆبونەوەیەك لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ژمارەیەك لە ئەندامانی ژورەكە پێشوازیانكردوە لە شاناز عامر بەدران بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و شاندێكی یاوەری.
لەكۆبونەوەكەدا جەخت كراوەتەوە هەموان پێكەوە هاوكاربن بۆ بەرەوپێشبردن و پێشخستنی پێشانگای گەشتوگوزار لەشاری سلێمانی و پشتیوانی كۆمپانیا بەشدارەكان بكرێت و هانیان بدرێت ساڵانە بەشداری بكەن و گەشتیاری زۆر بەرەو هەرێمی كوردستان بهێنن.
لە كۆبونەوەكەدا داواشكراوە كاربكرێت بۆ بەشداریپێكردنی كۆمپانیاكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عیراق تایبەت لە كەرتی گەشتوگوزاردا بۆ ناساندن و ئاشناكردنی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە كۆمپانیا بیانیەكان و عیراقیەكان تا هانیان بدەن گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو ناوچانە بهێنن.
بڕیارە لە رۆژانی 14 تا 16/11 لە ناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دوهەمین خولی پێشانگای گەشتوگوزار بەڕێوەبچێت.