ترەمپ داوا لە پوتین دەكات پەرە بە شەڕ نەدات لە ئۆكرانیا

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا كردووە پەرە بە شەڕ نەدات لە ئۆكرانیا.
رۆژنامەكە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەك بڵاویكردوەتەوە ئەو كاتەی كە دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین ئەنجامداوە قسەكانیان دزەی پێكراوەو لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكدا ترەمپ ئەوەی بە بیری پوتین هێناوەتەوە كە ئەمریكا هێزی سەربازیی زۆری لە ئەوروپا جێگیركردوە، داواش لێكردوە پەرە بە شەڕ نەدات لە ئۆكرانیا.
پێشتر سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە كاتی بانگەشەكانیدا رایگەیاندبو، ئەگەر بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێتەوە ئەوا كۆتایی بە شەڕی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دەهێنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group