پارێزگاری موسڵ: ساڵی داهاتوو فڕۆكەخانەی موسڵ دەكرێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پارێزگاری موسڵ ڕایگەیاند، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانی موسڵ بە باشی بەڕێوەدەچن و ساڵی داهاتو دەكرێتەوە.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاند، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ بە خێرایی بەرەوپێش دەچن و بەشێك لەكارەكانی تەواو بوە و كەرەستە پێویستەكان گەیشتونەتە فڕۆكەخانەكە.
باسی لەوەشكرد، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ لە كۆتایی ئەمساڵدا و بەپێی وادەی دیاریكراو تەواو دەبێت، بەو هیوایەن لە ماوەی ساڵی داهاتودا بكرێتەوە و بخرێتە خزمەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆكەخانەكە نوێنەرایەتی ناسنامەی نەینەوا دەكات و قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوەی لە چوارچێوەی تایبەتمەندیەكان و بە كوالیتی بەرزدا ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشیخستەڕو، فڕۆكەخانەی موسڵ دەبێتە دەرفەتێك بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران و هێنانی سەرمایەی بیانی و عەرەبی بۆ ناو شارەكە، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ خەڵكی پارێزگاكە بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتكردن بۆ پارێزگارەكانی دیكەی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group