ئەمریكا بەبڕی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئۆكرانیا دەكات

17 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پاكێجێكی نوێ بەبڕی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاریی دیكە لە بواری بەرگرییدا پێشكەش بە ئۆكرانیا دەكەن.
كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، جۆ بایدن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا قسەیكردوەو پێی راگەیاندوە كە پاكێجێكی نوێ بەبڕی 425 ملیۆن دۆلار  وەك هاوكاریی دیكە لە بواری بەرگرییدا پێشكەش بە وڵاتەكەیان دەكات.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە سەرۆكی ئەمریكا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆكرانیا دژ بە دەستدرێژییەكانی روسیای دوپاتكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group