نەوا-
سوپای ئیسرائیل ، كوژرانی بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای لەو هێرشە ئاسمانییەدا ڕاگەیاند كە دوێنێ كردییە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان.
ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئاكامی بۆردومانێكی وردی فڕۆكە جەنگییەكانیان بۆ سەر بەیروت، سوهەیل حسێن حوسەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەركانی حزبوڵا كوژرا.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەشیخستەڕو، سیستەمی ئەركان بە یەكەیەكی لۆجستیكی سەر بە حزبوڵا دادەنرێت و دابینكەری بودجە و ڕێكخستنی سیستەمی جۆراوجۆرە، بەو پێیەی سوهەیل حسێنی هاوبەش بوە لە ڕێككەوتنەكانی گواستنەوەی ئامرازەكانی شەڕ لە نێوان ئێراندا و حزبوڵا و بەرپرسیارە لە دابەشكردنی پێداویستیەكانی شەڕی بەسەر یەكە جیاوازەكانی حزبوڵا لە هەر وڵاتێكدا بن.