دزی سەدە زیانێكی زۆری بە كۆمپانیایەكی چینی گەیاندوە

02/09/2024 عێراق

نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندوە، كۆی بڕی پارەی دزی سەدە كە لە باج براوە زیاترە لە 3 ترلیۆن دینار.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندوە، كۆی بڕی پارەی براوی باج كە بە (دزی سەدە) ناسراوە گەیشتۆتە 3 ترلیۆن و 800 ملیارو 57 ملیۆن دینار.
ئاماژەشیكردوە، ئەو بڕە پارەیەش لە رێگەی هەژمارێكی بانكییەوە براوە كە بە ئامانات لە بانكێكدا دانراون هی كۆمپانیا بیانییە جیاوازەكان بوە لە رێگەی دروستكردنی چەكی بانكییەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی: سەرجەم ئەوانەی ئاسانكاریان بۆ دروستكردنی چەكەكان كردوە لەناو دەستەی باجەكان دەستگیر كراون و ئێستا لە زینداندان یەكێك لەو كۆمپانیایەشی زیانی بەركەوتوەو پارەی بە ئامانات لە بانك داناوە كۆمپانییەكی چینییە كە رێگەیان بە هیچ نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو نەداوە پارەكەیان رابكێشن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group