رۆژنامەیەكی ئەمریكی: شەڕ درێژە بكێشێت مەترسی داڕمانی ئابوریی ئیسرائیل هەیە

19/11/2023 جیهان

نەوا - 
رۆژنامەیەكی ئەمریكی، ئەوەی ئاشكرا كردووە، هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەززە لە 3 مانگ زیاتر درێژ ناكێشێت، ئەوەش بەهۆی مەترسی رووخانی ئابوریی ئیسرائیل، ئەو وڵاتە خۆشی ئەوە باش دەزانێت.
رۆژنامەی واشنتن پۆست، لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێشبینی ئەوە دەكەن، كە هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەززە 3 مانگ زیاتر نەخایەنێت، ئەوەشیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی، ئەگەر هێرشەكە درێژ ببێتەوە، ئەوا مەترسی هەیە ئابوریی ئیسرائیل هەرەس بهێنێت.
رونیشكراوەتەوە، چونكە ژمارەیەكی زۆر سەربازی یەدەگ بانگهێشت كراون، بۆ بەشداری كردن لە جەنگ، هەروەها هیچ بەرچاو روونییەك نییە، كە رۆژی دواتر لە غەززە چی روودەدات نەك ئەوەی كۆتایی جەنگ چی روودەدات، گفتوگۆیەكی چڕ و توند لە ناوەندەكانی بڕیار لە ئیسرائیل هەیە و گەیشتوونەتە رێگەیەكی داخراو، سەبارەت بە كاتی كشانەوەی سەربازی یەدەگ و گەشانەوەی ئابوریی.
واشنتن پۆست ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، زۆرینەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پێشبینی ئەوە دەكەن، لەماوەی مانگێك یاخود دوو مانگدا، ژمارەی سەربازان كەمبكرێتەوە و پاشەكشەیان پێبكرێت، پێیان وایە كە شەڕ پێی ناوەتە قۆناغێك، پێویستە ژمارەی سوپا و ژمارەی بۆردومانەكانیش كەمبكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group