نەوا-
دادگای فیدراڵی عیراق كۆتایی بە ئەندامێتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هێنا.
ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە كۆتایی بهێنێت بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر سكاڵایەكی پەرلەمانتار لەیس دلێمی.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدا بو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبۆوە بۆ دەنگدان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەڵام لەكاتی گەیشتنی هەواڵەكەدا محەمەد حەلبوسی دانیشتنەكەی دواخست بۆ كاتێكی نادیار.