نەوا-
لە هەرێمی كوردستان كاردەكرێت بۆ بە ئەلكترۆنیكردنی تەواوی قوتابخانەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئال مەكتوم.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: پێش چوارساڵ دەستیانكردوە بە بەشداریكردن لە پڕۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئال مەكتوم، ئامانجیان بەشداریكردنی زیاترو گرنگی دانبوە بە پڕۆسەی خوێندن و پیشكەوتنی كەرتی پەروەردە، پڕۆسەكەش لە ئایندەیەكی نزیكدا لە تەواوی هەرێم جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی یەكێكە لەپێشكەوتوترین سیستمەكانی خوێندن لەجیهان، ئاسانكارییە هەم بۆ قوتابی و هەمیش بۆ مامۆستا، پڕۆژەكە لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە دەبێت دەتوانرێت لە رێگەی كۆمپیوتەر یاخود ئایپادەوە بچنە ژورەوە تەواوی ئەو وانەو پێداویستیانەی قوتابی بۆ فێربونی وانە پێویستییەتی لەبەر دەستیدا دەبێت، هەروەها مامۆستا دەتوانێت لە رێگەیەوە بە زوترین كات و ئاسانترین كات ئامانج و مەبەستی دیاریكراوی خۆی بگەیەنێتە دەست قوتابیەكانی و لە پەیوەندی بەردەوامدابن.