نەوا-
هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هاوینەهەواری دوكان كۆبونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوینەهەواری دوكان كۆبونەتەوە شاندی هاوبەشی هەردولا مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتیان كردوە كە تایبەتبوە بە گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی پۆستەكانی نێوانیان.
پێشتر پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاندبو، گفتوگۆی زۆر لەبارەی بنەماكانی حوكمڕانی كراوە چونكە لە دابەشكردنی پۆستەكان گرنگترە، لەسەر ئەو خاڵانە وەستاون كە پێشتر ناكۆكیان لەسەر بوە.
وتوشیەتی: لە كۆبونەوەكەی دوكاندا باسی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی داهاتوی حكومەت دەكرێت و لێكتێگەیشتنی باش هەیەو رێككەوتن دەنوسرێتەوەو دواتر واژۆ دەكرێت.