بنیامین ناتانیاهۆ داوا دەكات تەواوی ژێرخان و سیستمی ئەتۆمی ئێران لەناوببرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوا دەكات بە تەواوی ژێرخان و سیستمی ئەتۆمی ئێران لەناو ببرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران رایگەیاند، تەنها رێككەوتنێك كە باش بێت لەنێوان تاران و واشنتۆندا، رێككەوتنێكە كە لە رێگەیەوە بە تەواوی ژێرخان و سیستمی ئەتۆمی ئێران لەناوببرێت، هاوشێوەی ئەو رێككەوتنەی لیبیا كە لە ساڵی 2003 لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا كردی و بە تەواوی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی و چەكە كیمیایی و بایلۆجی و موشەكییەكانی بوو.
جەختیش لەوەكراوەتەوە، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ ئەمریكا و سورن لەسەر ئەوەی كە نابێت ئێران چەكی ئەتۆمیی هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group