نەوا-
بڕیارە پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر كە بەبڕی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت لەهاوینی ئەمساڵ پێش وادەی دیاریكراو تەواو ببێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، بەهۆی بەردەوامی كاركردن لە پرۆژەكەدا تائێستا 75%ـی كارەكانی تەواو بوە، پرۆژەكە لە كاتژمێرێكدا 20 هەزار مەترسێجا ئاو دابین دەكات، هەروەها 5 هەزار هەلی كاری راستەوخۆ و 20 هەزار هەلی كاری ناڕاستەوخۆی رەخساندوە.
ئاماژەشكراوە، 500 كیلۆمەتر بۆری لە پرۆژەكەو دابەشكردنی تۆڕی ئاو لە ناوخۆی شاری هەولێر رادەكێشرێت، هاوشان لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دابەشكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكەكان لەجێبەجێكردندایە، هەروەها بەهۆی پڕۆژەكەشەوە هەزار بیری ئاو دادەخرێن و كێشەی ئاو لە هەولێر بۆ 30 ساڵ چارەسەر دەكات.