بەڕێوەبەری نوێی گومرگی سلێمانی دەستبەكاربو

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی پیرۆزبایی دەستنیشانكردنی بەڕێوەبەری نوێی گومرگی سلێمانی دەكات.
ژوری بازرگانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و عوبێد ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژور سەدانی عەمید كەریم سەدرەدین بەڕێوەبەری نوێی گشتی گومرگی سلێمانیان كردو سەبارەت بە دەستبەكاربونی لە پۆستەكەی پیرۆزباییان لێكرد.
ئەوەش خراوەتەڕو، بەناوی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی سلێمانی پیرۆزبایی دەستبەكاربون لە بەڕێوەبەری گشتی گومرگی سلێمانی كراو هیوایان خواستوە سەركەوتوبێت لە كارەكەیداو پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆیان بۆ دەربری لە هەركاتێكدا كە پێویست بێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group