نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكان نزم دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە گشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، هەروەها، لە ناوچە شاخاوییەكان كەمێك نزم دەبێتەوە.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێ سێشەممەش، كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات، هەندێ لەناوچەكانی دەفەری پشدەر ئەگەری كەمێك تاوەباران و بروسكە هەیە.