پاسپۆرتی هەولێر: سیستمی نۆرەگرنتی ئەلیكترۆنی كارایە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە سیستمی ئەپی نۆرەگرنتی ئەلیكترۆنی كارایە و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دانێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی.
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت: سیستەمی ئەپلیكەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی (حجز الكترونی) كارایە هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە هەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای هەولێر.
باسی لەوەشكردووە، دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیكەیشنی (الجواز العراقی) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەكەی خۆتەوە كە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە ڕێگای ویبسایتەوە دەتوانی حجزەكە بكەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەكەت دابنێیت و كات و ڕۆژی سەردانت دیاری دەكەی.
ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە كارتی بانكی (ماستر كارد یان ڤیزا كاردت پێ بێت لەكاتی سەردانی كردن) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات كە بڕەكەی 91 هەزار دینارە دینارە.
رونیشكراوەتەوە، بۆ خوار 18 ساڵ پێویستە باوك (وەلی ئەمر) خۆی ئامادەبێت لەكاتی جێبەجێ كردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group