بریارە ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای دووكان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.
 شاندەكەی پارتی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكی پارتی و شاندی یەكێتیش بە سەرۆكایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت.
لای خۆشیەوە، پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، گفتوگۆی زۆر لەبارەی بنەماكانی حوكمڕانی كراوە و پێویستیش بوو بكرێت، چونكە بەلای یەكێتییەوە لە دابەشكردنی پۆستەكان گرنگترە، وتیشی لە ئێستادت، لەسەر ئەو خاڵانە وەستاوین كە پێشتر ناكۆكییان لەسەر بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بریارە ئەمرۆ باسی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی داهاتووی حكومەت بكرێت و لێكتێگەیشتنی باش هەیە و رێككەوتن دەنووسرێتەوە و دواتر واژۆ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group