مەسرور بارزانی: ئێران تائێستا كاریگەرەو لاواز نەبوە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئێران وڵاتێكی لاواز نیەو لەگەڵ ئەمریكاو ئێرانیشدا پەیوەندیان هەیە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیداری زانكۆی ئەمریكا لەعیراق /سلێمانی لەبارەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران و لە وەڵامی پرسیاری لاوازبونی ئێران لەدوای روخانی بەشار ئەسەد لەسوریا وتی: پێموانیە ئێران لاوازبێت ئەو وڵاتێكی كاریگەرەو دراوسێشمانە لە زۆر قۆناغیشدا هاوكارمان بوە بەردەوام پەیوەندیەكی دۆستانەشمان لەگەڵیدا هەبوە.
وتیشی: لەگەڵ ئەو پەیوەندیەی ئێرانیشدا ئێمە دۆستایەتیشمان لەگەڵ ئەمریكادا هەیەو پاڵپشت و یارمەتیدەرمان بوە بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانەكان لە زۆر روەوە، سوپاسی ئەمریكا دەكەین كە هاوپەیمان و دۆستی نزیكی خەڵكی ئێمە بوە وەكو كوردو وەك عیراقیش بەگشتی، كەواتە بەهیچ جۆرێك پێویست ناكات كورد وا خۆی ببینێتەوە كە خۆی ساغ بكاتەوە لەسەر لایەكیان، دەكرێت ئێمە رێز لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێران بگرین بەهەمانشێوەش لەگەڵ ئەمریكا، دەشكرێت ببینە فاكتەرێكی باش بۆ نزیكبونەوەی بیروبۆچونەكان بۆ باشتركردنی باری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group