بایدن: ترەمپ دوای دەستبەكاربونی زیانێكی بەرچاوی بە ئەمریكا گەیاندوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لە وتارێكدا رەخنەی توندی لە سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی گرت.
جۆ بایدن سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لە وتارێكدا لە شیكاگۆ وتی، بە توندی رەخنە لە ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەگرم بۆ دواخستنی دابەشكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، هۆشداریی دەدەین لە بەرفراوانبونی دوبەرەكی لەناو ئەمریكاداو ئێمە ناتوانین وەك نەتەوەیەكی هێندە دابەشبو بەردەوام بین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێشتر دابەشبونێكی نەتەوەیی لەم شێوەیەمان نەبینیوە، ترەمپ لە ماوەی كەمتر لە 100 رۆژدا لە دوای دەستبەكاربونیەوە زیانێكی بەرچاوی گەیاندوە، وەك دەركردنی نزیكەی 7 هەزار فەرمانبەری حكومەت كە بوەتە هۆی دابڕانێكی گەورەو پەككەوتنی ماڵپەڕە فەرمییەكانی حكومەت بەهۆی كەمكردنەوەی بودجەی ئایتییەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەرنامەیەكی حكومەتی ئەمریكایە كە هاوكاری دارایی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان یان خێزانی كرێكارە كۆچكردوەكان دەكات، خەڵك بەڕاستی لە ئێستادا نیگەرانن و بۆ یەكەمجارە لە مێژودا ترسێك هەیە كە یارمەتییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دوابكەوێت یان بوەستێنرێت.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group