وەزیری بازرگانی توركیا هاوبەشییەكی بەهێز لەگەڵ سوریا پێكدەهێنین

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی و سوریا هاوبەشییەكی بەهێز لە روی ئابورییەوە پێكدەهێنن.
عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی توركیا لە سەردانێكدا بۆ سوریا لەگەڵ هاوتا سورییەكەی كۆبوەوەو رایگەیاند، ئەنقەرە بە شارەزایی و توانای بەرهەمهێنانەكەیەوە پاڵپشتی پێشكەش بە دیمەشق دەكات، ئومێدەوارن سوریا لەژێر سەقامگیری و ئاشتییەكی بەهێزدا گەشە بكات هاوشێوەی نمونەی ئەمریكا، كەنەداو یەكێتی ئەوروپا.
باسی لەوەشكرد، تائێستا چوار ملیۆن پەنابەری سوریا لە توركیاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان زۆربەی ئەو پەنابەرانە بە باشی فێری زمانی توركی بون، ئێستا ئەوان دەتوانن رۆڵی گرنگی خۆیان لەبنیاتنانی پردی نێوان توركیاو سوریاو جیهانی عەرەبی لە روی ئابورییەوە بگێڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group