یەكشەممەی داهاتو بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكان پشوی فەرمی دەبێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك رۆژی لە هەفتەی داهاتو بۆ پێكهاتەی مەسیحی كردە پشوی فەرمی.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم بڵاویكردوەتەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتو 20/4 بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە(قیامە)ی حەزەتی مەسیح تەنها بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكان لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی دووشەممە، 21ی نیسان دەوام دەستپێدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group