وەزیری ناوخۆ: لە مادەی هۆشبەردا كۆمەڵگەی ئێمە تا رادەیەكی باش بەپاكی ماوەتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە بە جدیتر مامەڵە لەگەڵ كەسی مادەی هۆشبەدا بكرێت.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاند، مادەی هۆشبەر لەعیراق بەشێوەیەكی گشتی بۆتە مەترسی گەورە لەناوچەكە، لە هەرێمی كوردستان دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس هەمویان پێكەوە كاردەكەن بۆئەوەی رێگری بكەن، سەرەتا لەگەڵ بازرگانان و دواتر لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەت وەك هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆئەوەی رێگری بكەن تا نەبێتە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی.
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی وتیشی: مادەی هۆشبەر نەبۆتە ئەو كێشە گەورەیەی كە هەمو كۆمەڵگەی پێوەی بتلێتەوە هەرچەندە لەعیراق كێشەی گەورە هەیە، بەڵام كۆمەڵگەی ئێمە تا رادەیەكی باش بەپاكی ماوەتەوە، بەڵام گرفتێكی ئەمنی و جدیشە دەبێت بەجدیتر مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group