نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عیراق لەشاری سلێمانی كۆبونەوەو تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتیان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی لەشاری سلێمانی كۆبونەوەتەوە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگترین دۆسیەكانی گەشەپێدانی ئابوریان تاوتوێكردوە.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا رەوشی سیاسی عیراق و دۆسیەی هاوبەشی نێوانیان گفتوگۆی لەبارەوە كراوەو تەئكیدیشیان لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوەتەوە بەجۆرێك كە یەكڕیزی نیشتمانی بپارێزێت و خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای عیراق بكات.
هەر لەكۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی و سودانی گرنگی زامنكردنی مافە دەستورەییەكانی پێكهاتەكانیان تەئكید كردوەتەوەو گفتوگۆشیان لەبارەی بارودۆخی هەرێمیی و جیهانییەوە كردوە.