نەوا-
كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە كەرتی غەزە دەكەن.
لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتیاری كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویانكردوەتەوە، رۆژی شەممە لە بەردەم پاركی شانەدەر كۆبونەوەیەكی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە غەزە سازدەكەن.
راشیگەیاندوە، لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتیاری گردبونەوەی پاڵپشتی غەزە پێكهاتوە لە نوێنەری یەكگرتو و كۆمەڵ و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پارێزگای هەولێر بەشی كاروباری ناوخۆیان كردوە بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەیان لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە.
باس لەوەشكراوە، رۆژی شەممە 12/4 لەبەردەم پاركی شانەدەر گردبونەوەیەكی جەماوەری سازدەكەن بۆ پاڵپشتیكردن لە كەرتی غەزە دژ بەو كۆمەڵكوژیەی بەرامبەریان دەكرێت، هەروەها داوایانكردوە لایەنە پەیوەندیدارەكان رەزامەندی بە خۆپیشاندانەكە بدەن و لایەنی ئەمنی بپارێزن.