نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی تاراوگە دەكاتەوە كە تەنها كار بە كارتی نیشتمانی دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە كە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێك كار بە (صورە قیدی ئەلیكترۆنی) ناكرێت، چونكە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی كاركردن بە صورە قیدی ئەلیكترونی راگیراوە.
ئاماژەشیكردوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان تەنها بە كارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەكانیان رایی بكەن، پێویستە لە كاتی گەڕانەوەشیان بۆ هەرێمی كوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواوبونی كارتی نیشتمانی ماوەكەی 20 تا 30 رۆژی پێدەچێت .