خۆتان لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكانتان لە وەرزی گەرمادا بپارێزن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێنمایی دەدرێتە ئەو كەسانەی لە وەرزی گەرمادا ئۆتۆمبێل لەدەرەوەو لەبەر خۆردا پارك دەكەن لە هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە،  ئەو كەسانەی لە وەرزی گەرمادا ئۆتۆمبێل لەدەرەوەو لەبەردەم خۆردا پارك دەكەن دەبێت ئاگاداربن كە بەهیچ شێوەیەك چەرخی ئاگر لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێ نەهێڵن و بەشێكی كەمی جامەكانیش بەكراوەیی بەجێبهێڵن، هەمو جۆرێكی عەترو سپرا بەهۆی گەرماوە لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا مەترسیی تەقینیان زیاترەو دەبنە هۆی ئاگركەوتنەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، چاویلكەكان لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبێل بەجێمەهێڵن، چونكە تیشكدانەوەی خۆر رودەدات و دەبێتە هۆی سوتان و ئاگركەوتنەوە، دەبەی ئاوی ناو ئۆتۆمبێلیش تینی خۆرەكە بە بەهێز لێی دەدات و دەبێتە هۆی توانەوەی پلاستیكەكەو سوتانی لێدەكەوێتەوە، رێنماییش دراوە كە بە هیچ شێوەیەك پاوەربانك و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا بەجێ نەهێڵرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group