سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی لە بابلی و ئاشورییەكان دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەبۆنەی جەژنی ئەكیتۆ سەری ساڵی بابلیی و ئاشورییەوە سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.
لەپەیامێكی پیرۆزباییدا لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی بابلی و ئاشوریی (ئەكیتۆ)وە رایگەیاندوە، پیرۆزبایی لە پێكهاتەكانی كلدان و ئاشوری دەكەن بەهیوان جەژنی ئەكیتۆ ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆیان.
سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاندوە، ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا كە دەرخەری شارستەنیەتی رەسەن و فرە ئایینی و رۆشنبیری وڵاتی دوو روبارە هەر بۆیە داوا دەكەن لەپێناوی پاراستنی دەستكەوتە یەدەستهاتوەكان بەردەوامبن بەرەو داهاتویەكی گەشتر كە هەموان بە خۆشەویستی و ئاشتییەوە لە سایەیدا بژین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group