داوا لە موقتەدا سەدر دەكرێت بەشداری پرۆسەی سیاسی عیراق بكاتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دوای دوو رۆژ لە بڕیارەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بۆ بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق، هێزە سیاسییەكان داوا لە سەدر دەكەن بە ‌بڕیارەكەیدا بچێتەوە. 
لەبارەی بڕیارەكەی موقتەدا سەدرەوە ڤیان سەبری ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، بەشدارینەكردنی سەدر لە هەڵبژاردنداكاریگەریی گەورەی لەسەر پرۆسەی سیاسی دەبێت، بۆیە بەشدارییان بۆ هاوسەنگی و چاكسازی پرۆسەی سیاسی پێویستە، دوای دەرەنجامی هەڵبژاردنیش بونی ئەوان لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان زۆر گرنگە بەتایبەت كە فراكسیۆنی سەدر بە ناوەندی هێز ناسراوە.
لەلای خۆشیەوە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی لە پەرلەمان داوای لە سەدر كردوە بە بڕیارەكەیدا بچێتەوەو بەشداری لە پرۆسەی سیاسی بكاتەوە، چونكە ئامادەنەبونی ئەوان خزمەت بە عیراق ناكات، بەڵكو دەبێتە هۆی مانەوەی پشكپشكێنەو نیشتمان بەرەو لاوازیی دەبات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group