حكومەتی عیراق لە بارەی موچە و بودجەی ئەمساڵەوە دڵنیایی دەدات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت، پارەی پێویست مسۆگەر كراوە بۆ موچە و بودجەی بەكاربردن.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو بودجەی گشتی 212 ترلیۆن دینار بووە، لەو بڕە 156 ترلیۆن دیناری خەرجكراوە، 90 ترلیۆن دینار لە بودجە بۆ موچە و 40 ترلیۆن بۆ بودجەی بەكاربردنی وەزارەتەكان و 27 ترلیۆن دیناریش بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بووە. 
ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی رابردوو تەنیا 12 ترلیۆن دینار لە بودجە گشتی ماوەتەوە، كە بودجەی وەبەرهێنانە. 
بۆ موچەی ئەمساڵیش وتەبێژی حكومەتی عیراق دەڵێت، پارەی پێویست بۆ موچەی موچەخۆران و بودجەی بەكاربردن مسۆگەر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group