سودانی داوای بۆچونی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بۆ 100 هەزار دیناری خانەنشینان

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی داواكاری 100 هەزارەكەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستانی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كرد و داوای ڕاو بۆچونیان دەكات.
سۆران عەمەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، بە نوسراوێك لە 10ی (شوبات)ی ئەمساڵدا داوای 100 هەزار دیناری باشكردنی بژێوی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد تاوەكو ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوو 100 هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەكەمیان لەیاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی موچەكانیان كەمترە لە 500 هەزار، ئەمە جێبەجێكراوەو بەردەوامە، دوەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی موچەكانیان كەمترە لە ملیۆنێك دینار، رونیشیكردەوە، ئەو 100 هەزارەیان لەئێستادا تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بۆیە "داوایكردوە ئەو 100 هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پێشتر هەرێمی كوردستان خۆی ئەمەی جێبەجێكردوەو داویەتی بەخانەنشینان، لە مانگی یەكەوە عێراق دەڵێ ئەو 100 هەزارە نادەین بەخانەنشینانی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group