نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەكینجی: لەگەڵ توركیا ئامادەی هاریكارین لە بواری وزەدا

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەریس ئەكینجی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبونەوە.
لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەكراوە، لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هاریكاریی هاوبەش لە بواری وزەو بەڕێوەبردنی ئاودا تاوتوێ كراون و دەربارەی هەوڵ و هەنگاوەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بیروڕایان گۆڕییەوە.
راشگەیەنراوە، هەردولا هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عیراقیان بەئەرێنی هەڵسەنگاند كە رێگە بۆ دەسپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خۆش دەكات، لەمبارەیەوە باس لە ڕێكارەكانی ئامادەكاری بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و سودو لێكەوتە ئەرێنییەكانی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان كردوە.
لە كۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكردوەتەوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی تەواوی عیراقدایەو بە سودی بودجەی گشتی وڵات دەگەڕێتەوە، هەروەها ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودان بە هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ توركیا لە بواری وزەدا دوپاتكردەوە.
لای خۆشیەوە ئەكینجی دەربارەی پرۆسەی دەسپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەمو پشتگیرییەكی توركیای بۆ پرۆسەكە دوپاتكردوەتەوەو دەربارەی دۆسییەی ئاویش خواستی وڵاتەكەی بۆ هاریكاریی هاوبەش لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو و بەرەنگاربونەوەی لێكەوتەكانی گۆڕانی ئاوهەوا لەگەڵ عیراقدا نیشانداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group