نەوا-
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك دوپاتیكردەوە، لیژنەیەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان راسپێردراون و سەرقاڵی دیراسەكردنی چارەسەری كێشەی زەویوزاری جوتیارانی كەركوكن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاندوە، لیژنەیەك لەژێر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێكهێنراوەو گەیشتۆتە شاری كەركوك و بەئامادەبونی چەند بەرپرسێك كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لیژنەكە بیر لە رێگەچارە بۆ كێشەی زەویوزار لە كەركوك دەكاتەوە ئەویش لە ژێر رۆشنایی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە ئێستا كار دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ئیدارەی قائیمقامیەتیش بە هەمو هەوڵێك لەگەڵ لیژنەكە كاردەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
لەلایەكی ترەوە شانەی ئەمنی عیراقیش بڵاویكردوەتەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە نوێنەرایەتی هەمو لایەنەكان بۆ بەدواداچون بۆ بارودۆخی ئەو روداوەی كە لە كەركوك رویدا دوایئەوەی رێگری لە جوتیاران كرا كارەكانیان ئەنجام بدەن.