پارێزگاری سلێمانی بۆ مانگرتوان: ئیتر 13 ژمارەی ئومێدە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی هەڵپەساردنی مانگرتنەكەیانەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی ئاڕاستەی مانگرتوانی سلێمانی كرد.  
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە بەشێكی پەیامەكەیدا رایگەیاندوە، مانگرتوەكان سەروەرن و پێشڕەوی جەماوەرن، سوپاس و پێزانین بۆ گیانی بەرپرسیارێتیی و خۆڕاگریی و داكۆكیكاریی و قوربانیدانە سەركەشانەكانتان بۆ خەباتی ئینسانیانەو ویژدانییانەو مەدەنییانەتان، نوێنەرو باڵیۆزە جوامێرو راستەقینەكانی دۆزو داواو مافە رەواو گشتییەكانی خەڵك.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشكردوە، ئومێدو كارمان بۆ پشتیوانیكردن و داكۆكیكردن و بەدواداچونی ئامانج و داواكارییە گشتییەكانتان دەبێت، ئیتر 13 ژمارەی ئومێدو بون و مان و بەردەوامبون و گەشەكردنە بۆ هەمیشە سەركەوتوبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group