نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق وتی، ئامادەكاریی تەواو بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە تەنیا ماوە مەرسومی بۆ دەربچێت و لە رۆژنامەی وەقائی عی عیراقی بڵاو بكرێتەوە، ئەوكات راستەوخۆ دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەكرێت و هەمواری یاساكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ئەگەر لەم هەفتەیەدا دەستپێنەكات سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، چونكە هیچ رێگرییەك نەماوە و ئامادەكاریی تەواوی بۆ كراوە.
وتیشی، لایەنی توركیا ئامادەكاریی كردوە بۆئەوەی دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بكرێت و بۆرییەكان هیچ گرفتیان نییەو چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی نەوت دەكرێت و كۆمپانیاكانیش ئامادەن.