دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر دەستگیر نەكراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەواڵی دەستگیركردنی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەشاری هەولێر رەتدەكاتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی بەشێك لەمیدیاكان بڵاویانكردەوە گوایە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر كراوە بەهۆی ئەوەی ویستویانە خۆپیشاندان بكەن، بۆ ئەو مەبەستە شاندێكی باڵای دەستە بەسەرۆكایەتی مونا یاقۆ راستەوخۆ سەردانی ئاسایشی هەولێریان كردوەو لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر كۆبونەتەوە، دوای بەدواداچونی هەواڵەكە بەڕێوەبەری ئاسایش رەتیكردوەتەوە هیچ كەسێك دەستگیر كرابێت بەو ناوە لەسەر بابەتی خۆپیشاندان و تەنانەت ئاماژەی بەوە داوە كە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو نوێنەرەو مامۆستایان هەیەو هیچ شتێكی وا روینەداوە.
لە بەشێكی تردا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راشیگەیاندوە، تیمی دەستەكەیان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان قسەیان كردوەو كۆبونەتەوە دەربارەی هەواڵەكە پرسیاریان لێكردون ئەوانیش رەتیانكردەوە كە دەستگیركرابن و ئاماژەیان بەوە كردوە كە هیچ رێگریەك نەبوەو مامەڵەی گونجاویان لەگەڵ كراوە.
دەستەی مافی مرۆڤ راشیگەیاندوە، بەدواداچون بۆ راستی روداوەكان دەكات و بەهیچ جۆرێك سڵ ناكاتەوە بۆ داكۆكی كردن لەمافی هاوڵاتیان بەگشتی لەهەركوێیەك بن و لەكوێ پێویست بێ، گرنگیشە دەزگا میدیاییەكان وردتربن لەگواستنەوەی هەواڵ و پیشەییانەو بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و گواستنەوەی هەواڵ بكەن .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group