نەوا-
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا كار بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی سەرژمێریی دەكرێت.
مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆسەی سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، تائێستا كار دەكرێت بۆئەوەی ئەنجامەكان رابگەیەنرێن، بڕیاربو ناوەڕاستی ئەم مانگە بێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبونی كارەكان بڕیارە لە 25ی ئەم مانگەدا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێریی رابگەیەنرێت و ئەوكاتەش هەمو زانیارییەكان بە وردی دیار دەبن.
وتیشی، حكومەتی عیراق باسی لەوە كردوە ئەم سەرژمێرییە بۆ دوو مەبەستە سەرەڕای ئەوەی بۆ گەشەپێدانی وڵاتە، بۆ دیاریكردنی بودجەی هەمو پارێزگاكان و هەروەها دیاریكردنی كورسی پەرلەمانی عیراقە، ئەوكاتیش هیچ بیانویەك نامێنێت بۆئەوەی باس لەوە بكرێت رێژەی كورد لە عیراق چەندەو لەخۆوە لێدوان لەوبارەیەوە بدرێت.