فراكسیۆنی یەكێتی داوایەك لە هەردو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیدانەی درێژكردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی شەشی مانگی تر دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەم بڕیارە هیچ پاساوێكی نیەو پێچەوانەی رێكەوتننامەو بنەما نێودەوڵەتیەكانە لەبواری فڕۆكەوانی مەدەنیداو بڕیارێكی سیاسییە.
راشیگەیاندوە، نیگەرانن لەئاست بێدەنگی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم، داوایان لێدەكەن بەڕاشكاوی هەڵوێستیان رابگەیەنن و رونیبكەنەوە لەماوەی دوو ساڵدا كە ئابڵوقە لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەپێنراوە چ هەنگاوێكیان ناوە لەكاتێكدا چەند لیژنەیەكی پەرلەمان و حكومەت لەرابوردودا چونەتە فڕۆكەخانەكەو لە راپۆرتەكانیاندا سەلماندویانە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هیچ گرفتێكی ئەمنی و خزمەتگوزاری و یاسایی نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group