بەرشەلۆنە بۆ یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا سەركەوت

14 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
یانەی بەرشەلۆنە سەركەوت بۆ یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا كە لە سعودیە بەڕێوەچو، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش كۆتاییدا بە دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئەتلەتیك بلباوی بردەوە.
یانەی بەرشەلۆنە توانی یانەی بلباو تێپەڕێنێت و سەربكەوێت بۆ یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا كە لە یاریگای رادیانت جیول لەشاری جەددەی وڵاتی سعودیە بەڕێوەچو، گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە لەخولەكی 17دا گۆڵی یەكەمی تۆماركردو لامین یامال گۆڵی دوەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە خولەكی 52دا تۆمار كردو پاڵاوتنی بەرشەلۆنە بۆ یاری كۆتایی بەدەستهات.
بەرشەلۆنە سەركەوتوترین براوەی جامی سوپەری ئیسپانیایەو 14 بردنەوەی بەدەستهێناوە، دوا بردنەوەش وەرزی پێش كۆتا بوە، دوای ئەویش یانەی ریال مەدرید دێت كە 13 بردنەوەی بەدەستهێناوە.












شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group