نەوا-
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە رایگەیاند، پێویستە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عیراق بدرێت.
لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای سلێمانی، عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو لەلایەن ئازاد تۆفیق پارێزگارو بەرپرسانەوە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشوازی لێكرا، پاشان تاجە گوڵینەی لەسەر گڵكۆی شەهیدانی هەڵەبجە داناو بەشە جیاوازەكانی مۆنۆمێنتەكەی بەسەر كردەوە.
عەممار حەكیم لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، دڵتەنگ بوە بەبینینی ئەو تاوانەی كە دژ بە هەڵەبجەو كورد كراوە ئەویش قوربانی ئەو ستەمانە بوە رژێمی پێشو دەرهەق بە بە هاوڵاتیانی عیراق بەگشتی كردویەتی.
حەكیم رایگەیاند، باشترین وەفا پشتیوانیە لەو پڕۆژەیاسایەی كەئێستا لە پەرلەمانە بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگای عیراق و ئەوان پشتیوانی دەكەن