سودانی رۆڵی هێزەكانی پۆلیس لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا بەرزدەنرخێنێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی 103هەمین ساڵیادی دەمەزراندنی پۆلیسی عیراق دەكات.
لە پەیامێكی پیرۆزباییدا سودانی رایگەیاندوە، لە یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عیراقدا سڵاو لە قوربانیدان و كارەكانی سەرجەم ئەندامانی ئەم دەزگا گرنگە لە پاراستنی یاساو پاڵپشتیكردنی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەری یاساو ئاشتی مەدەنی دەكەین، جگە لەڕۆڵی پڕ شكۆیان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆردا.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەشیكردوە، لەم بۆنە نیشتمانیەدا پاڵپشتی حكومەت بۆ پتەوكردنی كاری پۆلیس و بەهێزكردنی بەباشترین توانای مادی و زانستی و تەكنەلۆژی دوپات دەكەنەوەو هەروەها جەخت دەكەنەوە لەسەر پابەندبون بە بنەماكانی مافی مرۆڤ و پاراستنی شكۆی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی یاسا بەپێی یەكسانی و دادپەروەری و دور لە لایەنگری كردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group