هەڤاڵ ئەبوبەكر: خۆمان بەخزمەتكاری راستەقینەی خەڵك دەزانین

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لەشاری سلێمانی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب كرایەوەو بەو بۆنەیەشەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، جێی شانازیانە كە لە هەر پنتێكی ئەم نیشتمانە بەردێك بخرێتە سەر بەردێك.
پاشئەوەی لەمەراسیمێكدا لەشاری سلێمانی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب كرایەوە لە پەیامێكی پیرۆزباییدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، خۆیان بەخزمەتكاری خەڵك و هەر خزمەتێك بە ئەركی راستەقینەی خۆیان دەزانن، شانازی دەكەن كە لە هەر پنتێكی شارو نیشتماندا بەردێك بخرێتە سەر بەردێك، چ جای ئەگەر ئەو كارە بڕیارو پشتیوانی و دەستێكی پاكی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئەوانی تێدا بوبێت.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندوە، ئاوەخێری شاهیدە كە جێگری سەرۆك وەزیران درێژترین پردی هەرێمی كوردستانی لەسەر كردەوە، وا ئەو ئەرك و بەرات و شانازییەیان بەركەوت كە بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group