هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنانی سەربازیی هاوبەشیان لە بنكەی قەسرەك لە دەوربەری حەسەكە ئەنجامدا.
روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، هەردو هێزی هەسەدەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راهێنانێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامداوە كە چەكی قورسی تیادا بەكارهاتوەو چەندین ئامانجی دانراویان پێكاوە بەمەبەستی بەركردنەوەی تواناكانی هێزە چەكدارەكانی هەسەدەو ئامادەكردنیان بۆ شەڕ.
رەوانگەكە راشیگەیاندوە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بەرزكردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەكان لەناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا لە رێگەی راهێنانی سەربازیی و توانا لۆجستییەكانەوە.
بەپێی هەواڵەكە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رێگەی دەروازەی وەلیدیی سنوریی لەگەڵ هەرێمی كوردستان 50 بارهەڵگری بەرەو ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بردوە كە هەڵگری زرێپۆش و كەلوپەلی سەربازیی بون.