پەرلەمانتارێك: سەرەتای مانگی داهاتو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای مانگی داهاتو هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبنەوە.
عوسمان قادر پەرلەمانتاری كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتویەتی: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەستراوەتەوە بە رێككەوتنی سیاسی، تەمەننای ئەوەیان كردوە لە یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردرێت، بەڵام نەبونی رێككەوتن لە‌نێوان لایەنەكان بەتایبەتی پارتی و یەكێتی بوەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی.
راشیگەیاندوە، لەسەرەتای مانگی داهاتو پارتی و یەكێتی جارێكی تر كۆدەبنەوە بەو هیوایەی بگەنە ئەنجام، وەك حزبی پارتیش مكورن لەسەر پەلەكردن لە دیاریكردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا پەرلەمان بكەوێتە سەر كاری خۆی.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئەوە دەخوازێت هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن حكومەتێكی نوێ، بۆئەوەی لەگەڵ پێشهاتەكان بڕۆن و ئامادەكاری بۆ قۆناغی داهاتو بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group