هەسەدە چەند ناوچەیەكی تری لە بەندوای تشرین كۆنترۆڵكردەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) چەند ناوچەیەكی تریان لە بەندوای تشرین كۆنترۆڵكردەوە.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردۆتەوە، چەكدارانی ئەنجومەنی سەربازی منبج تەئكیدیانكردۆتەوە كە هێرشێكی چەكدارانی سوپای نیشتمانی سوریا كە وڵاتی توركیا پشتیوانیان دەكات تێكشكاندوە و توانیویانە لەچەند گوندێكی بەنداوی تشرین دەریانبكەن و كۆنترۆڵی بكەنەوە.
راشیگەیاندوە، لەو هێرشانەدا گورزێكی كاریگەریان لەو چەدارانەی سوریا وەشاندوەو ناوچەكەیان پێ چۆڵكردون.
جێی ئاماژەیە لەدوای كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چەكدارانی نیشتمانی سوریا كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن هێرشەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و لە بەنداوی تشرین و منبج و كۆبانی شەڕی سەخت لەنێوان هێزەكانی هەسەدەو ئەو چەكدارانە بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group