ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتی نوێی سوریا رایگەیاند، هیوادارن سوریا وەك وڵاتانی پێشكەوتوی لێبێت و گۆڕانكاری ریشەیی روبدات.
لە چاوپێكەوتنێكدا ئەحمەد شەرع باسی لەوە كردوە، كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی هەمو بەشەكانی كۆمەڵگا كۆدەكاتەوەو دەرفەتی بەشداری بەهەمو بەشەكان دەدات، تیادا باس لە پرسی سوریا دەكات.
شەرع لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە رایگەیاندوە، كوردەكان بەشێكی دانەبڕاوی سوریان دانوستانیان لەگەڵیاندا كردوە بۆئەوەی هێزە چەكدارەكانیان بەشداری لە هێزە چەكدارەكانی حكومەتدا بكەن، چونكە سەركەوتن بەتەنها بەدەستنەهاتوە بەڵكو لەسایەی ئارامگریی و فیداكاریی گەلی سوریاوە بوە رژێم روخاوە.