ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت قەدەغە دەكات

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا چەند بڕیارێكیان دەركرد، هەمو خۆپیشاندانێكیشیان بەبێ مۆڵەت قەدەغە كرد.
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایش لەهەرێمی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند بەكرێگیراوێكەوە شاری رەققە كرایە ئامانج رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران گراوەتەبەر.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و ئاسایشی گشتیی هەمو رێكخستنێكی خۆپیشاندان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت قەدەغە دەكەن، هەروەها هاندان بۆ خۆپیشاندانێك كە ببێتەهۆی تێكدانی ئاسایش و نانەوەی فیتنە رێگە پێدراو نیەو ئەوەشی سەرپێچی بڕیارەكانیان بكات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
جێی ئاماژەیە، لەكاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگی خۆشی كەوتنی بەشار ئەسەد لەشاری رەققە، ژەمارەیەك چەكدار دەستڕێژی گوللـەیان بەناو ئاهەنگ گێڕاندا كردو بەهۆیەوە 43 كەس بریندار بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group