بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە پێنج رۆژنامەنوس كوژران

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

بەهۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەمپێكی پەنابەرانی غەزە، پێنج رۆژنامەنوس كوژران.
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی غەزە بڵاویكردەوە، ئیسرائیل هێرشی كردوەتە سەر ئۆتۆمبێلی پەخشی راستەوخۆی كەناڵی قودس ئەلیەوم لە كەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی كەرتی غەزەو لەو هێرشەدا پێنج كارمەندی كەناڵەكە كوژراون.
ئاماژەشیكردوە، ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كە تائێستا كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 201 رۆژنامەنوس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group