فیدان: خەڵكی سوریا خاكی خۆیان و سەرەوەری خۆیان وەردەگرنەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، مانەوەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سوریا پەیوەندی هەیە بە ئاسایشی نیشتمانی توركیاوە بۆیە بە پرسێكی زۆر جدی دەزانن.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی رەوشی سوریاوە رایگەیاندوە، بۆئەوەی قۆناغەكە بەبێ قوربانیدان و خوێنڕشتن بچێتە پێشەوە، لەگەڵ روسیاو ئێران وتوێژمان هەبو بەوشێوەیە رێگەمان بۆ ئەو دۆخە كردەوە، ئیتر خەڵكی سوریا حكومەتێكی نیشتمانی خۆیان هەیە، ئەوان لە داهاتودا دان بە یەپەگەو بەهیچ هێزێكی دیكەش نانێن خاكی خۆیان و سەرەوەری خۆیان وەردەگرنەوە.
هاكان فیدان وتیشی: ئەوانە ئێستا وڵاتەكەیان دوبارە وەردەگرنەوەو هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بە ئاڕاستەی یەكپارچەیی خاكی سوریادا هەنگاو دەنێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group