سەرژمێریی دانیشتوان لە هەرێم كۆتایی دێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، رۆژی 14-12 كۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێری دێت.
مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، ئەگەر هیچ گۆڕانكارییەك رونەدات كۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێری دێت، پرۆسەكە لە هەرێم زۆر باش بەڕێوەچوەو بەپێی بەرنامەو نەخشە رۆیشتون، هەروەها لە هەمو بوارەكاندا كارمانكردوە تا هیچ شوێنێك بەجێنەمێنێت و هێڵی گەرمی پەیوەندیكردنمان دانابو بۆئەوەی ئەوانەی سەرژمێری نەكراون یان گرفتیان هەیە پەیوەندی بكەن.
ئەوەشی باسكردوە، لە دەستەی ئامارو بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگاكان وەڵامی هەمو كەسێك دراوەتەوەو هەر داواكارییەكیان هەبوبێت لە رێگەی تیمەكانەوە جێبەجێ كراوە، بۆیە هیچ شوێنك بەجێ نەماوەو كارەكان زۆر بە رێكوپێكی ئەنجام دراون و پرۆسەكە سەركەوتوانە بەڕێوەچوە كە 37 ساڵە سەرژمێری لە عیراق و هەرێم نەكراوە.
رونیشیكردۆتەوە، رێژەی سەرژمێریكردن لە كوردستان گەیشتۆتە %99.5 و ئەو رێژەیەشی كە ماوە دامانناوە پێداچونەوەی پێدا بكەین بۆئەوەی ئەگەر شتێك مابێت چارەسەر بكرێت، هیچ شوێنێكیش نەماوە سەرژمێری لێ نەكرابێت، بۆیە دوای ئەو قۆناغە لەسەر ئەنجامەكان كار دەكرێت و شیكاری بۆ رێكخستنەوەی هەمو پرۆسەكە دەكرێت، بڕیاریشە تا 15-2-2025 هەمو ئەنجامەكان رابگەیەنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group